لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتدارانی كورد ئاشبەتاڵیان بەسەر خەڵكدا كردووە


لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت "دەبوایە هەرێم لە كاتی بەهێزیدا لەگەڵ بەغدا رێبكەوێت، نەك دەسەڵاتدارانی هەرێم بە لاوازی بچنەوە بەغدا". 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لاهور شێخ جەنگی دوای مەراسیمی چلەی كاروان عەلی شامار، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "دەسەڵاتدارانی كورد لە بەغدا یەكدەنگ نین و ئەگەر یەكدەنگ نەبن دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "دەسەڵاتدارانی كورد ئاشبەتاڵیان بەسەر خەڵكی هەرێمدا كردووە، بەڵام لەهەڵبژاردنی داهاتوودا گۆڕانكاری گەورە دێتە كایەوە و كاتی ئەوەیە گۆرانكاری رووبدات".





PM:07:04:13/09/2023