"هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى عێراق، نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت"

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ به‌غداد ڕایدەگەیەنێت" هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى عێراق، نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت". 

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە بەردەوامی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ پرسی بودجە و پشکی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوەی سازکرد". 

دەشڵێت" شاندی وەزارەتی نەوت ئاماژەیاندا بەوەی لەگەڵ هەرێم رێکەوتوون لەسەر دابینکردنی پێداویستی هەرێم لە سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق". 


PM:04:01:14/09/2023