فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات تا بتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.
بەپێی نوسراوێک كه واژووی (٣٤) ئه‌ندام په‌رله‌مانی لەسەرە و وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، تێیدا هاتووە" به سه‌رنجدان له‌سه‌ر ته‌واوبونی ته‌مه‌نی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا ده‌كه‌ین ته‌مه‌نی كۆمسیۆن درێژبكرێته‌وه بۆ ماوەی شەش مانگ، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".
بڕیاره ڕۆژی ٢٥ی شووباتی ساڵی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.