فەتانەی وەلیدی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ خانمە هونەرمەندی کورد فەتانەی وەلیدی کۆچی دوایی کرد. 

لەوبارەیەوە هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ فەتانەی وەلیدی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد". 

فەتانەی وەلیدی ساڵی (١٩٥٣) لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە خانەوادەیەکی هونەرمەندی ئەو شارە لە دایكبووە، لە خوێندنگەی باڵای میوزیك لە تاران خوێندوویەتی و ساڵانی حەفتاكان لە رێگەی حەسەن كامگار، باوكی گرووپی كامگارەكان و محەمەد شەریف وەلیدی، باوكی خۆی ئاشنای جیهانی گۆرانی و موزیک بووە. 

هەروەها ئەم خانمە هونەرمەندە لە رادیۆی سنە و کرماشان ٥٦ گۆرانی تۆمارکردووە، یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی کوردستان، چەندین ساڵ بوو تەندروستی ناجێگیر بوو.


PM:06:19:14/09/2023