مەسرور بارزانی: رۆژی یەكشەممە چاوەڕوانی بڕیاری ناردنی مووچەین لە بەغداوە


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت "چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژی یەكشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت".

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) لە شاری بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەبارەت بە ئەنجامی سەردانی ئەمڕۆی شاندە باڵاكەی حكومەت بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حیزبەكان راگەیاند.


مەسرور بارزانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا گەشبینیی خۆی لەبارەی سەردانەكەیان بۆ بەغدا و ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان نیشاندا و رایگەیاند "لەكۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو پێشنیاریان پێشكەشكردووە بۆ چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".

مەسرور بارزانی وتی "چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژی یەكشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت".



AM:12:20:15/09/2023