سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: رێگر نیم له درستکردنی هه‌رێمێک بۆ تایفه‌ی سونی له عێڕاقدا.
له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: کێشه‌م نییه له دورستکردنی هه‌رێمێکی سونی له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستور.
سه‌باره‌ت به ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر،ئه‌و وتی "ده‌کرێت ناکۆکیه‌کانمان به‌هاوکاری نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بکرێت"، هاوکات ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد که مسۆگه‌رکردنی خه‌ونی کوردی به دروستکردنی ده‌وڵه‌ته‌وه به ده‌ست ئه‌و نییه.