لاهور شێخ جەنگی هێرشی توند دەكاتە سەر نێچیرڤان بارزانی


لاهور شێخ جەنگی، هێرشی توندی كردۆتە سەر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) و دەڵێت "ئەگەر مەسرور بارزانی دەیەوێت چاكسازی بكات، با سەرەتا لە نێچیرڤان بارزانییەوە دەست پێبكات".

پەیجێكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی ڕیكلام بۆ ‌چاوپێكەوتنێكی ناوبراو دەكات و تێیدا لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە، كە قەناعەتی بە چاكسازییەكەی مەسرور بارزانی نییە و دەڵێت "كاك مەسرور بانگەشەی ئەوە دەكات كە لە دژی گەندەڵی وەستاوەتەوە، من ناتوانم قەناعەت بەو قسانە بهێنم، چاكسازی لەسەری سەرەوە دەكرێت، با مەسرور بارزانی لە سەرەگەورەكانەوە دەستپێبكات، كەسێك كە خۆی گەندەڵ بوو ناتوانێت چاكسازی بكات".

لەم چاوپێكەوتنەدا سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی (رووداو)ی سەر بە نێچیرڤان بارزانی دەركەوتووە، ئەم چاوپێكەوتنە كۆتای مانگی 11ی ساڵی رابردوو بۆ تەلەفزیۆنی رووداو ئەنجامدرا، بەڵام دواتر چاوپێكەوتنەكە بەهۆی هۆكاری سیاسییەوە لەلایەن (رووداو)ەوەوە بڵاونەكرایەوە و هەر ئەو كاتەش لاهور شێخ جەنگی رەخنەی توندی لە (رووداو) گرت كە "نەیوێرا"وە چاوپێكەوتنەكە بڵاوبكاتەوە، بەڵام رووداو هیچ روونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە نەدا.
دەقی چاپێکەوتنەکە لەم لینەکەوە بخوێنەرەوە کە لە ویب تیفیەکی نزیک لاهور جەنگەوە بڵاوکراوەتەوە..




PM:02:45:15/09/2023