عێراق خاڵە سنورییەکانی پارێزگای هەولێری لەگەڵ ئێران کۆنترۆڵکرد

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق ڕایدەگەیەنێت" دەستمان كردووە بە كۆنترۆڵكردنی تەواوی خاڵە سنورییەكانی پارێزگای هەولێر". 

فەرماندەی هێزەکانی سنووری عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوری نێوان عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەستمانکردووە بە کۆنترۆڵکردنەوەی خاڵە سنوریەکان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق دەست بەسەر تەواوی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بگرێت و لە دوورترین خاڵدا ئاڵای عێراق هەڵبکات. 

کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی ١٩ی ئەم مانگەی وه‌ك دوا مۆڵەت بۆ چه‌ككردنی هێزە كوردییه‌كانی ڕۆژهەڵات دیاریكردووه‌، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ش، ئێران هێزێكی زۆری ڕەوانەی ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم کردووە. 


AM:10:00:16/09/2023