ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە


بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی‌ چەند پرسێكی ناوخۆیی حزبەكە و دۆخی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

میدیای‌ فەرمی‌ یەكێتی‌ بڵاویكردەوە، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ببەستێت و تیایدا دواپێشهاتەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی و سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ تاران و بەغدا، گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

هەر بەپێی هەواڵەكە لەكۆبوونەوەكەدا بارودۆخی هەرێم و گوزەرانی مووچەخۆران و هاوڵاتیان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەبێت.

بڕیارە رۆژی 27ی ئەم مانگە كۆنگرەی‌ پێنجەمی‌ یەكێتی نیشتمانی‌ كوردستان لە شاری‌ سلێمانی‌ ئەنجام بدرێت.



PM:01:57:16/09/2023