شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، "سبه‌ینێ حكومه‌تی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنی نزیكه‌ی ٨٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، مه‌رجی سه‌ره‌كیش بۆ ناردنی پاره‌كه ئه‌وه‌یه، راسته‌وخۆ بدرێته موچه‌خۆران".
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، شاسوار عه‌بدولواحید له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئێن ئاڕتی رایگه‌یاند، "دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئێمه سه‌ردانی به‌غدامان كرد و بۆ به‌رپرسانی عێراقمان رونكرده‌وه كه موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌دۆخێكی خراپدان، بۆیه دوای ٢٤ كاتژمێر پاره‌ی نارد، خه‌به‌ره خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر عه‌رقه‌له‌ی تێنه‌كرێت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنی نزیكه‌ی ٨٠٠ ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێم دەدات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ناردنی پاره‌كه به مه‌رجێكه و وتویانه ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ینێرین بیده‌ن به موچه، ئه‌گه‌ر دوای بخه‌ن یان به‌كاری بهێنن، پاره‌كه ده‌بڕن، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ینێرین ده‌بێت بگاته ده‌ست فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌دادگای فیدڕاڵی كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كرێت، ئه‌و پاره‌یه به‌مه‌رجی ئه‌وه دێت بدرێته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له به‌غدا، پێنجشه‌ممه‌ی رابردو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، "هەردولا کار لەسەر چارەسەرێکی درێژخایەن دەکەن، سەبارەت بە چارەسەری ئێستاش پەیوەستە بە کۆبونەوەی کابینەی حکومەتەوە کە یەکشەممەی داهاتو ١٧ ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت".