واده‌ی‌ دەستپێکردنی یه‌كه‌م شەپۆلی باران بارینی وه‌رزی پایز ڕاگەیەندرا

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایدەگەیەنێت" لە سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو به‌دیارینه‌كراوی، یه‌كه‌م بارانبارینی وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ ناوچه‌كانمان دەگرێته‌وه‌".

ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی كورد له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" پلەکانی گەرما ئەم ماوەیە زیاتر جێگیر دەبێت وە لە کۆتای ئەم ھەفتەوە کەمێک کەشەکە گەرم دەبێتەوە ئەوەش لە دەرەنجامی جوڵەی بەردەوامی بارستە ھەوای گەرم و شێدارە لە دەریای عەرەبەوە بۆ سەر ناوچەکانی سعودیە کە لەوماوەیەدا دەبێتە ھۆی بارانبارینی بەخوڕ و ھەورە بروسکە لەو ناوچانەدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی لاوازی کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی عێراق بەگشتی پلەکانی گەرما بەرزدەکاتەوە بۆیە ھەفتەی داھاتوو بۆ کۆتایەکانی مانگ پلەی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە کاتی ئێستا کە ئەمە نیشانەیە بۆ نزیکبوونەوەی باران و ئەگەر ھەیە لە رۆژەکانی سەرەتای مانگی داھاتوو بە دیاری نەکراوی یەکەم بارانبارینی وەرزی پایزی ئەمساڵ ناوچەکانمان بگرێتەوە ئەوەش لەدەرەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراست کە جوڵە بەو بارستە ھەوا گەرم و شێدارەی سەر ناوچەکانی سعودیە و باکوری رۆژھەڵاتی ئەفریقا بۆ سەر ناوچەکانمان دەکات و ئەگەری دروستبوونی حاڵەتی ناسەقامگیری بەرگەھەوا و دروستبوونی ھەورە بروسکە و بارانی پەرش و بڵاو و چالاکبوونی با دەبێت.


AM:08:33:18/09/2023