بەهۆی مەترسی هێرشەوە لە دوو قوتابخانەی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام راگیرا

لە سنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی مەترسی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەوام لە دوو قوتابخانە راگیرا.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی جەژنیكانی تێكەڵاو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی قوتابیان لە ئەگەری ڕوودانی هەر هێرشێك، قوتابخانەی هاوچەرخی بنەڕەتی تێكەڵاو كە لەناو كەمپی كوردانی ڕۆژهەڵاتە بە ئاگاداری پەروەردە تا ڕوژی یەكشەممەی داهاتوو بە داخرای دەمێنێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قوتابخانەی جەژنیكانی سەرەتایی تێكەڵاویش كە دەکەوێتە ناو گوندی جەژنیكان بە ئاگاداری پەروەردە ئەمڕۆ سێشەممە قوتابیان ئیزن دراون.

کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ی وه‌ك دوا مۆڵەت بۆ چه‌ككردنی هێزە كوردییه‌كانی ڕۆژهەڵات دیاریكردووه‌، بۆئەوەی لەسەر سنورەکان نەمێننەوە، ئەگەر نا سەرجەم ئەو کەمپانە بۆردومان دەکات کە تێیدا نیشتەجێن.


AM:08:32:19/09/2023