عێراق و ئێران راگەیەنراوێكی هاوبەشیان سەبارەت بە چەككردنی حیزبەكانی رۆژهەڵات بڵاوكردەوە


لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق‌و ئێران رایدەگەیەنن "بارەگای گروپە ئێرانییەكان چۆڵكراون‌و هێزی سنوری فیدراڵ جێگیركراوەو ئاڵای عێراق بەرزكراوەتەوە".

ئەمڕۆ دواین وادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق‌و ئێرانە بۆ چەككردنی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو هەرێمی كوردستان‌و دەركردنیان لەناو كەمپەكانیان، لەو بارەیەوە لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق‌و ئێران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە "ئەو بارەگایانەی كە گروپە ئێرانییەكانی تێدا بوو لە نزیك سنوری ئێران چۆڵكران، هێزی سنوری فیدراڵی لەو ناوچانە بڵاوكراوەتەوە‌و بەشێوەیەكی بەردەوام لەوێ دەمێننەوە‌و ئاڵای عێراقیان تێدا بەرزكراوەتەوە".
 
هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە "عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكات ئاسایشی سنور بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە، گفتوگۆ سەلامەتترین رێگایە بۆ چارەسەری هەر كێشەو ناكۆكییەك".



PM:04:37:19/09/2023