نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ دابەزی


نرخ دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی كوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٤٠٠ دینار بووە.

هەر ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٩ ملیۆن و ١٠٧ هەزار و ٥٦١ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٨٠ ملیۆن و ٨٥٧ هەزار و ٥٦١ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.



PM:05:43:19/09/2023