وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێداچوونەوە بە نرخی كارەبای پرۆژەكانی نیشتەجێبوونی (های كۆستەكان) دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئەردەڵان دۆسکی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەرپرسی لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید رایگهیاند، "پریپەید سیستەمێکی پێشکەوتوە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی پێدانی کارەبایە ووەزارەتی کارەبا پێداچونەوە بە نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی (های کۆستەکان) دەکات".
ئەردەڵان دۆسکی باسی لهوهكردوه، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتوە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی پێدانی کارەبایە و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای ٢٤ کاتژمێرییەوە نییە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "هاوبەشانی ستییەکانیش دڵنیادەکەینەوە، وەزارەتی کارەبا پێداچونەوە بە نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی (های کۆستەکان) دەکات".