میسی لە یاری میامی دژی تۆرنتۆ بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.
گاستۆن ئیدۆڵ رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی ئاشکرای دەکات میسی بەهۆی ناڕەحەتی لە دوو یاری ڕابردوودا نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات، هەندێک جار تووشی ناڕەحتی ماسولکەیی زۆر دەبێت و بەشداری یارییەکان ناکات بۆ ئەوەی تووشی پێکان نەبێت ئەمجارەیان زووتر لەوەی پلانی بۆ دانرابوو داوای یاریگای جێهێشت.
تاتا مارتینۆی راهێنەریش لەسەر پێکانەکەی میسی دەڵێت:" هیچ چانسێک نییە بۆ ئەوەی یارییەکەی ئۆرلاندۆ ئەنجام بدات، بەڵام پێموانییە هیچ شتێکی سەخت و پێکانێکی ماسولکەیی هەبێت، پێموایە تەنها ماندوێتییە، دەبێت ڕۆژ بە ڕۆژ بچین بزانین دەتوانێ بەشداری بکات و چاوەڕێی بەیاننامەی پزیشکی بین، ئەوە پێکانێکی کۆنە کە بێزاری دەکرد پێموانییە پێکانێکی ماسولکە بێت، دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین".