ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو لەسەر پێکانی ڤینسیۆس راگەیەنرا

سێرجیۆ کورانتی رۆژنامەنووس ئاشکرای دەکات، ڤینیسیۆس جونیۆر بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری ناکات و یاریزانە بەڕازیلییەکە زۆر کاری کردووە بۆ ئەوەی کاتەکانی چاکبوونەوەی بۆ ئەوپەڕی کورت بکاتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

 بەڵام لە ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوونن  واتە هیچ مەترسییەکی لەسەر دروست ناکەن، تا بە تەواوی چاکنەبێتەوە یاری پێ ناکەن.



  ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە،بەڵام بەتەواوی لە یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و لاس پاڵماس دوورخرایەوە،  چانسی ئەوەی هەیە جارێکی تر بەرامبەر جیرۆنا دەربکەوێت.


 - ئەگەر بەرامبەر جیرۆنا یاری نەکات، گەڕانەوەی ڤینیسیۆس بەرامبەر ناپۆلی دەبێت، کە یارییەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە، یارییەکەی ئۆساسۆنا دوا یارییە پێش دووەم پشووی نێودەوڵەتی تیپەکە.


PM:05:31:21/09/2023