وەفدێكی هاوبەشی ئێران و عێراق و هەرێم پشكنین بۆ بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵات دەكەن


وەفدیكی هاوبەشی ئێرانی و عێراقی و هەرێمی كوردستان پشكنینیان بۆ بارەگاكانی كۆمەڵە و دیموكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە تا دڵنیایی بدەنە ئێران.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، ئەمڕۆ ئەو وەفدە هاوبەشە ئەو سێ لایەنە سەردانی ناوچەی زڕگوێز و كۆیەیەیان كردووە بەمەبەستی دڵنیایدان بە كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو كەمپانە شوێنی نیشتەجێبوونی پەناهەندەن و هێزی چەكداریان تێدا نییە.

ئەم پشكنینەش خالێكی رێككەوتنی نێوان عێراق و ئێرانە كە مانگی سێی ئەمساڵ واژوو كرا بۆ چەكداماڵین و گواستنەوەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم بارەگایانە کە لەسەردەمی حوکمڕانی رژێمی پێشووی سەدامەوە لەم جێگایانەی ئیستادا بوون، کۆماری ئیسلامی ئێرانی تەنها لە رێگای سیخوڕیەکانیەوە زانیاری لەسەر شوێن و ژمارەو جۆری چەک و بەرپرسەکانی کۆدەکردەوە، بەلآم ئەمڕۆ راستەوخۆ نوێنەریان چوونەتە کەمپەکانەوە.





PM:09:05:21/09/2023