كاتی یەكەم بارانبارینی پایز راگەیەنرا


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا یەكەم بارانی پایز دەست پێدەكات و كەش و هەوا ناسەقامگیری بەخۆوە دەبینێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە "وەك پێشبینی دەكرا ماوەی دوو رۆژە پلەكانی گەرما لەناوچەكانمان بەڕاورد بەھەفتەی ڕابردوو بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە تا ناوەراستی ئەم ھەفتەیەش بەم شێوەیە جێگیر ئەبێت و لە ٢٦ی مانگەوە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەست پێدەكاتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "سەبارەت بەبارانبارین وەك لە پێشتردا باسمان كرد لەسەرەتای مانگی ئایندەدا بەتایبەت لەنێوان ٥ بۆ ٩ی ئەو مانگەدا ئەگەری یەكەم حاڵەتی بارانی پایزی ئەمساڵ ھەیە بۆ سەر ناوچەكانمان كە حاڵەتێكی لاوازی ناسەقامگیری ئەبێت خۆی لە چالاكبوونی با و دروستبوونی ھەورە بروسكە و نمە باراندا ئەبینێتەوە و لەھەندێ شوێندا بەدیاری نەكراوی رێژەی بارانەكە زیاتر ئەبێت".



PM:01:13:22/09/2023