ئەمەریکا نیگەرانە لە دۆخی رۆژنامەگەری لە هەرێمدا


کونسوڵی گشتی ئەمریکا نیگەرانە لە دۆخی رۆژنامەگەری کوردی و پاشەکشەکردنی ئازادی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ ی ئەیلول، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، مارک سترۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووسی هەرێمدا کۆبووەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی پاشەکشەی ئازادی راگەیاندن.


هەروەها ئاماژەی ئەوەش کردووە کە نیگەرانن لە" پاشەکشەکانی وەک دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیانەی رۆژنامەنوسان و پشکنینی نایاسایی ئامێری ئەلیکترۆنی و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای راگەیاندن و یاسای دەستکەوتنی زانیاریی هەرێمی کوردستان".

لە  راگەیاندنەکەدا هاتووشە"نیگەرانییەکانیان بەردەوامە لەبارەی ئەو ئاستەنگییانەی رووبەڕووی رۆژنامەنووسان دەبنەوە" .



PM:09:12:22/09/2023