ماڵپەڕی عێراق ئۆیل ریپۆرت ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی مانگی رابردوودا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوەیه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه کە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا نەوتی فرۆشتووە".
لە راپۆرتێک‌دا پێگەی عێراق ئۆیل ریپۆرتدا رایگه‌یاندوووە" سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی داخستنی بۆری نه‌وتی باكوور به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، به‌ڵام له مانگی ئابی رابردوودا به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه".
دەشڵێت" به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگانه‌ی له ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمدایه، گه‌یشتووه‌ته نزیكەی نیوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له پێشووتردا به‌رهه‌می ده‌هێنا و هەناردەی بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌كرد، بەرهەمەکەش لە بازاڕە ناوخۆییەكان دەفرۆشێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له مانگی ڕابردوودا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن ٧١٠ هەزار به‌رمیل له رۆژێكدا، له كاتێكدایه له مانگی ته‌ممووزدا چوار ملیۆن ٥٦٠ هەزار به‌رمیل بووه.