لەسەر سكاڵای نەوەی نوێ، ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم هەڵوەشایەوە


ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی، لەسەر سكاڵای نەوەی نوێ، ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی هەڵوەشاندەوەو دەبێ مووچەی پێنج ساڵیش بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی نەوەی نوێ سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرێم و درێژكردنەوەی ماوەكەیان كۆبووە.

دادگا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم و بەوپێیەش دەبێت ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە مووچەی پێنج ساڵیان بگەڕێننەوە.

رۆژی ٣٠ـی ئایاری ئەمساڵ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی نەوەی نوێ درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستانی هەڵوەشاندەوە.




PM:01:43:24/09/2023