وردەکاری نوێ سەبارەت بە پێکانەکەی مباپێ ئاشکرا بوو

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان باسی لە پێکانەکەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکەی کرد لە یارییەکەی بەرامبەر مارسیلیا کە بە ئەنجامی 4-0 لە بەرژەوەندی پاریس کۆتایی هات.

 ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ڕایگەیاند: پێکانەکەی مباپێ هیچ نیگەرانییەکی لێناکەوێتەوە، پێکانێکی قورس نییە، بەڵام یاریزانەکە هەستی بە هەندێک ئازار کرد و قورس بوو بۆی بەردەوام بێت لە یاریکردن.

مباپێ تووشی لێدانێک بوو و بۆیە یاریگای جێهێشت، کاتێک ئەگەر یاریزانەکە لەسەدا سەد ئامادە نەبێت و مەترسی خراپبوونی پێکانەکەی لەسەر بێت یاری پێ ناکەین، گۆڕینی ئەو بڕیارێکی دروستە، و باوەڕم وایە ئامادە دەبێت بۆ یارییەکانی داهاتوو”.


AM:11:39:25/09/2023