داعش که زۆربه‌ی هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانیان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوده‌که‌نه‌وه، هه‌وڵێکی ئێجگار سه‌رنج راکێشییان له‌سه‌ر باوکێک و دوو مناڵ بڵاوکردۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌که دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هاوڵاتییه‌کی سعودییه که‌ناوی (ناصر الشایق) هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ی به‌دزی دایكیانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی برده ناو داعش بۆ ئه‌وه‌ی ببنه بچوكترین "جیهادكار" له‌دونیادا.
به‌پێی هه‌ندێ له ئه‌كاونته‌كانی تویته‌ر له‌م رۆژانه‌دا داعش قورعه‌ی كردووه بۆ دیاریكردنی خۆكوژێك تا چالاكییه‌كی ته‌قینه‌وه له‌عێراق ئه‌نجام بدات، یه‌كێك له‌م مناڵانه‌ش ناوه‌كانی قورعه‌که‌ی راكێشاوه‌و باوكی ده‌رچووه.
(ناصر الشایق)ی باوکه‌ش دوێنێ 21 ی ئه‌یلول له عێراق خۆی ته‌قانده‌وه.