جارێکی تر شەڕ لە نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه روویدا، بەم هۆیە هێزه‌كانی سووریای دیموكرات قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی سووریادا سەپاند.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ـی ئه‌یلوولی٢٠٢٣، جارێکی تر شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات کە زۆرینەی کوردە و هۆزە عەرەبەکانی ناوچەی دێرەزور سەری هەڵدایەوەو کوژراو وبریندار هەیە، ئاژانسە جیهانیەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، تا ئێستا ژمارەی کوژراو بریندارەکان نەزانراوە.
لەم مانگەدا شەڕێکی قورس لە نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و چەند هۆزێکی عه‌ره‌بیدا لە دێرەزور سەریهەڵدا، بەدەیان کەس لە شەڕەدا کوژراو دواتر بە ناوبژیوانی ئەمەریکا شەڕەکە ئارام بۆوە، لە ئەنجامیشدا هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنتڕۆڵی سەرجەم ناوچەکانیان کردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکار ئەم شەڕە نوێیە نەزانراوە.