وتەبێژی یەكێتی بەشداری كۆنگرەی حیزبەكەی ناكات


وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشداری لە كۆنگرەی پێنجەمی حیزبەكەی ناكات و دەڵێت "نابمە بەشێك لە كەرتبوون".

سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (سپی)ی راگەیاندووە "سبەی بەشداری لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ناكەم و نابمە بەشێك لە كەرتبوونی حیزبەكەم". 
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "من وەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتی كە كوڕی شەهیدێكی سەركردەی ئەو حیزبەم، نامەوێ ببمە هۆكارێك بۆ لەتبوونی حیزبەكەم".

هەروەها وتی "رۆژی ٢٠/ ٨/ ٢٠٢٣لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا لە كەركوك من تاكە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووم كە دژی بەستنی كۆنگرەبووم كە دەمزانی بەستنی كۆنگرە بەمجۆرە دەبێتە دوو لەتبوونی یەكێتی".

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی ببەسترێت.



PM:07:47:26/09/2023