لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە موسڵ ١٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا


دوێنێ شەو ٢٦ ی ئەیلول لە هۆڵێکی ئاهەنی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمدانییە لە پارێزگای موسڵ ئاگر دەکەوێتەوەو کارەساتێکی مرۆیی گەورە روودەدات و ١٠٠ بەشداربووی ئاهەنگەکە گیان لە دەستدەدەن.

فەرمانگەی تەندروستی موسڵ لە دواین ئاماریدا رایگەیاند" ١٠٠ کەسی بەشداربووی ئاهەنگەکە بەژن و منداڵ و پیاوەوە گیانیان لە دەستداوەو، ١٥٠ کەسی تر برینداربوون".

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان ئەم ئامارە کۆتایی نییەو، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی قوربانییەکان دەکرێت.

ئاهەنگەکە لە هۆڵی شاییەکان لە حەمدانییە سازکراوەو هۆکاری ئەو کارەساتە دەگەرێندرێتەوە بۆ کەوتنەوەی ئاگرێک بەهۆی بە کارهێنانی یارییە ئاگرینەکان لە ناو هۆڵەکەدا بووەو، زۆر زوو ئاگرەکە تەشەنەی سەندووەو بۆتە هۆی داڕمانی بەشێکی هۆڵەکە.

تا ئێستا لەسەر گیان لە دەستدانی بووک و زاوا بە ناڕوونی ماوەتەوەو، هەندێک هەواڵی رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ رزگاربوونیان دەکەن و، هەندێکی دیش باس لەوە دەکەن ئەوانیش لە نێو قوربانییەکاندان.

هۆڵەکە کە زیاتر لە هەزار کەس بەشداری ئاهەنگەکەیان کردووە، لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا سەقفەکە لەبەر ئەوەی بە سەندویچ پەناڵ بووەو قوماشێکی زۆری پێوە بووە، هەر زوو گڕی گرتووەو کەوتووە بەسەر خەڵکەکەی ناو هۆڵەکەدا، چەند تەرمی قوربانی هەیە لە بەر سوتانی جەستەیان ناناسرێنەوە، هەندێک لە خێزانە بەشداربووەکان کەسیان رزگاریان نەبووەو سەرجەم خا نەوادەکە تیاچوون.

بۆ بینینی ساتی ئاگرەکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..




AM:08:46:27/09/2023