"دەسەڵاتەكانی سەرۆكی یەكێتی وەك خۆی دەمێنێتەوە"


وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای كۆنگرەش دەسەڵاتەكانی سەرۆكی حیزب وەك خۆی دەمێنێتەوە

تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "لەكۆنگرەدا دەسەڵاتەكانی سەرۆكی حیزب وەك خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانكاری لە پەیڕەوی ناوخۆی حیزبدا دەكرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئەو كادرانەی ئەندامی پەرلەمانی كوردستانن و لە حكومەتدان لە پشكی یەكێتی بەشداری كۆنگرە دەكەن، بەڵام نابنە ئەندامی سەركردایەتی".

ئەمڕۆ لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەرۆكی حیزب و ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت، تاكە كاندیدیش بۆ سەرۆكی حیزب بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی ئێستای یەكێتییە.



PM:12:07:27/09/2023