بافڵ تاڵەبانیی: وەك یەكێتی پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەكان بەهێز دەكەین


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردسنان رایدەگەیەنێت "پێویستە میلەتەكەمان ئاشت بكەینەوە، پێویستە یەكریزمان بەهێز بكەین".

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردسنان لە دەستپێكی كۆنگرەی پێنجی حیزبەكەیدا رایگەیاند "پێویستە میلەتەكەمان ئاشت بكەینەوە، پێویستە یەكریزمان بەهێز بكەین، وەك یەكێتی پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەكان بەهێز دەكەین".

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد "دەبێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق پتەوتر بكەین، تەنیا یەكێتی نیشتمانییە ئەوەندە بەهێزە لەبەردەم دوو هەڵبژاردندا كۆنگرە بكات، لەكاتێكدا ئەم بارودۆخە هەیە".

بافڵ تاڵەبانی وتیشی "ئێمە متمانەمان بە یەكتری هەیە، متمانەمان بە میللەت هەیە، بافڵ تاڵەبانی: راستە كوردستان نەوت و گازی هەیە، بەڵام ئەوەی ئێمە دەوڵەمەند دەكات ئەو گەنجانەن، كە خزمەت نەكراون".

هەروەها دەڵێت "ئێمە كەرامەتی خەڵكی خۆمان دەپارێزن، پارێزگارییان لێدەكەین، ئەمە كۆتا جارە وەك سەرۆكی یەكێتی ئەمڕۆ قسە دەكەم، 5 دەقەی تر دەبمە ئەندامێكی یەكێتی، هەر پۆست و پلەیەك بدەن بەمن بە گۆڕی ئاكام بەڵێنتان دەدەمێ‌، قەت بەجێتان ناهێڵم".



PM:12:24:27/09/2023