نێچییرڤان بارزانی: هیوادارین كۆنگرەی یەكێتی ئەنجامی باشی هەبێت


نێچییرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت، هیوادارن كۆنگرەی یەكێتی ئەنجامی باشی هەبێت و یەكێتی یادگاری مام جەلالە.
 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لە میانەی وتارێكدا لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی رایگەیاند "هیوادارم كۆنگرەی یەكێتی بۆ دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق ئەنجامی باش و ئەرێنی هەبێت، هەر لێرەوە بەوپەڕی رێز و شكۆوە خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال بەبیر دەهێنینەوە، گیانی شاد و یادی هەمیشە بەخێربێت".

نێچیرڤان بارزانی وتیشی، "یەكێتی نیشتمانیی كوردستان یادگاری مامجەلالە و دەبێت لەسەر هەمان بیر و ئاڕاستەی كاركردنی مامجەلال بۆ چارەسەری كێشەكان و بەرژەوەندی گشتی بەردەوام بێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد "یەكێتی رۆڵ و پێگەیەكی سەرەكی لەبزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان هەیە، لەسەردەمی ئازادیدا لەگەڵ پارتی دو هێزی سەرەكی و بنیادنەری ئەزمونەكانی هەرێمی كوردستان بون، بەبەشداری بەرەی كوردستانی و هێز و لایەنە سیاسییەكان مێژوی نوێیان نوسیوە".

هەروەها دەڵێت "ئەزمونی پێكەوە كاركردنی یەكێتی و پارتی و هاوكاری و برایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆك مامجەلال سەلماندویەتی، سەركەوتن لە یەكریزی و پێكەوە كاركردندایە".





PM:12:47:27/09/2023