بافڵ تاڵەبانی کرایەوە بە سەرۆکی یەکێتی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بە کۆی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بە کرایەوە بەسەرۆکی یەکێتی. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەستپێکی بەشی دووەمی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی کۆنگرەی یەکێتی، بە کۆی  دەنگی  ئەندامان بافڵ تاڵەبانی بەبێ کێبەرکار  کرایەوە بە سەرۆكی ئەو حیزبە.

بەیانی ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بەشداری (٦٠٠) ئەندام لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

لە رێوڕەسمی دەستپێكی كۆنگرەی یەکێتی ژمارەیەك لە سەركردەی حزبە عێراقییەكان و لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی (ماوە بۆدرێژکراوەی) کوردستان بەشداربوون، بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.


PM:06:31:27/09/2023