حكومه‌تی هه‌رێم: دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت

حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت" دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت و دەوام ئاسایی دەبێت". 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) کەمێک پێش ئێستا لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی ماتەمینییە گشتییەکەی هەرێمی کوردستانەوە دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت و دەوام ئاسایی دەبێت". 

پێشەوا هەورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم (ماوە بۆدرێژکراوە) رایگەیاندبوو، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، لە هەرێم سێ رۆژ ماتەمینی گشتی دەبێت.  

شەوی ڕابردوو ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە ناحیەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە (١٠٠) کەس گیانیان لەدەستدا و به‌ سه‌دان كه‌سیش برینداربوون، ڕووداوەکەش له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.


PM:09:04:27/09/2023