زانیاری نوێ سەبارەت بە پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی


پاشیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێـی نیشتمانی كوردستان دەست پێدەكاتەوە بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی یەكێتی.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە میدیاكانی راگەیاند، لەبەیانی ئەمڕۆوە ئەندامانی ئەو شەش لیژنەیەی بۆ بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆنگرە دروستكراون سەرقاڵی تاوتوێكردنی كارەكانیانن بۆ پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی كۆنگرە بكرێت بۆ پەسەندكردنی بڕگە و ماددەكانی پەیڕەو.

ماوەی دوو رۆژە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی دەستی پێكردووە و سبەینێش بەردەوام دەبێت.



PM:03:06:28/09/2023