ئەمڕۆ پێنج شەممە دووەم رۆژی كۆنگرەی پێنجه‌می یەکێتی بەڕێوەچوو کە بڕیارە سبەی هەینی به ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە پەسەند بکرێت.
بەپێی رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له (٦١) ئه‌ندام پێكدێت به سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌وه، به ده‌نگدانی راسته‌وخۆی ئازاد و نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هەروەها جگە لە پۆستە سیادییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، نابێت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە دەرەوەی حزب پۆستیان هەبێت.
بەپێی په‌یڕه‌وه‌ی یەکێتی، سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی ئه‌و حزبه ده‌بێت، هاوکات راگری یه‌كده‌نگی یه‌كڕیزی یه‌كێتیه.
یەکێکی تر لەو بڕگانەی بە سەرۆکی یەکێتی دراوە، ١٤ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتە كه یه‌كێكیان جێبه‌جێكردنی بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیه.