لە قەزای خەبات شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند چەکدارێکدا ڕوویدا

ئەمشەو پێنج شەممە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند چەکدارێکدا ڕوویدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای خەبات بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمشەو بە مەبەستی جێ بەجێکردنی یاسا هێزەکانمان چوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە کە بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر رووبەرووبەرووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو چەکدارانە دروست بووە کە بۆ جاری دووەمە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بە هەماهەنگی چەند چەکدارێک دەستگیردەکەن.


PM:10:25:28/09/2023