ئه‌مشه‌و پێنج شەممە تەقە له دوو كوڕی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی كرا کە یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەمشەو له شاری سلێمانی دوو كوڕی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی لە ڕووداوێکی تەقەکردندا برینداركران".
ئاماژەی بەوەشکرد، یه‌كێك له كوڕه‌كانی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی و دوای گه‌یاندنی بە نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە ناوی رۆژە و تەمەنی ١٦ ساڵە، بریندارەکەش ناوی محەمەدە و تەمەنی لەسەروو (٢٠) ساڵە و کوڕە گەورەی وەستا حەسەنە.
هەروەها لای خۆشیەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە" هێزه‌كانی ئاسایش بکوژی هاوڵاتی ( ڕ ، ح ) کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچیان ده‌ستگیركرد کە هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل".
ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردووش وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی لە ناو باخێکدا لە سیتەک به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌وە گیانی له‌ده‌ستدا، بنەماڵەکەشی دوای رووداوەکە رایانگەیاند" کە وەستا حەسەن خۆی کوشتووە و کێشەیان لەگەڵ کەس نییە".