زیدان چاوەڕێی" ملیاردێرێکی عەرەب" دەکات دەکات بۆ ماڵە کۆنەکەی

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زێدانی فەرەنسی ڕەتیکردووەتەوە راهێنەرایەتی یانەکەی پێشووی ئۆڵۆمپیک مارسیلیا وەربگرێت.

 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی مارسیلیا پێشنیاری ڕاهێنەری تیپی یەکەمی بۆ زیدان کردووە، ئەوەش دوای ڕۆیشتنی مارسێلینۆی ئیسپانی.

 ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو: زیدان ناڕەزایی ئێستای خۆی لە پرۆژەی ئێستای مارسیلیا دەربڕی، کە لەژێر ئیدارەی پابلۆ لۆنگۆریادایە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە ناهێڵێت خەونی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و هاندەرانی شارەکەی لە داهاتوودا بەدیبهێنرێت ، ئەگەر گرێبەستی فرۆشتنی یانەکە بە گروپێکی عەرەبی کە ئارەزووی خۆیان بۆ ئەو بابەتە نەکەن ”.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیدان دەیەوێت بگەڕێتەوە ڕاهێنانەکان، دوای ئەوەی لە مانگی ئایاری 2021 ڕیال مەدریدی بەجێهێشت، ئەگەریش لەم وەرزەدا ئەمە ڕوونەدات، و لەژێر پرۆژەیەکدا کە سەرنجی ڕابکێشێت، ڕەنگە دوابخرێت بۆ وەرزی داهاتوو، و لەنێو ئەویشدا ئاواتی گەڕانەوەیە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

 جێگای سەرنجە لە کۆتاییدا ئیدارەی مارسیلیا لەگەڵ جینارۆ گاتۆسۆی ئیتاڵی گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە لە ئەستۆ بگرێت.


AM:12:24:29/09/2023