ئەمڕۆ ئەندامانی نوێی سەركردایەتی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن


وا بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی سێیەم رۆژی كۆنگرەی یەكێتیدا، ئەندامانی نوێی سەركردایەتی ئەو حیزبە هەڵژێردرێن.

تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە میدیای حیزبەكەی راگەیاندووە، ئەمڕۆش كارەكانی كۆنگرە بەردەوام دەبن و ئەندامانی نوێی سەركردایەتی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن.

هەرچەندە بڕیاربوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دانیشتنی رۆژی سێیەمی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی دەست بە كارەكانی بكاتەوە، بەڵام بۆ نیوەڕۆ دواخراوە.



AM:10:47:29/09/2023