ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی دەرئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغداد ڕایدەگەیەنێت" ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردوەتەوە سیستمی مووچە بەپێی یاسا یەك سیستمە".
نەجمەدین محەمەد ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێم، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا به میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" لە سەردانەكەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیانكردەوە كە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە كاتی خۆیدا و هەموو ٣٠ رۆژ جارێك موچە وەربگرن".
راشیگەیاند" ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردوەتەوە كە سیستمی موچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و بەڵێنیانداوە كە موچەی فەرمانبەران بە شێوەی كارت و بە ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت".