ناوی لیستەکەی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا کرا

رۆژێک بەر لە بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی جیابوونەوەی لە یەکێتی ڕاگەیاند بڕیاریدا لیستێک بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دروست دەکات و ڕایگەیاند، "لیستمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان هەیە. و لێرە بەدواوە ئێمە خاوەنی بڕیاری خۆمانین و درێژە بە کاری سیاسیی خۆمان دەدەین".

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، میدیاکانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ناوی لیستەکەیان بڵاوکردەوە بەپێی زانیارییەکان لاهور شێخ جەنگی لیستەکەی ناودەنێت "یەكێتی نیشتمانی گەل".

 لە بەرواری ٢٦\٩\٢٠٢٣، رۆژێک بەر لە بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا جیابوونەوەی خۆی لە یەکێتی راگەیاندوو وتی، بەشداری لەهەڵبژاردندا دەکەین و "لیستێکی گەل پەسەند رادەگەیەنین".

لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی دیاریکرا، دواتر لە رۆژی ٨ تەموزی ساڵی ٢٠٢١ بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی لە نێو ڕیزەکانی یەکێتی دورخستەوە. 


PM:09:38:30/09/2023