قوباد تاڵەبانی: لە ئەمڕۆ بە دواوە یەكێتی ئەو یەكێتییە دەبێت كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن


قوباد تاڵەبانی، ئەندامی نوێی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "لە ئەمڕۆ بە دواوە یەكێتی دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە چەندین ساڵە هەموو یەكێتییەكان و كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن".

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی نوێی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی تەواوبوونی كارەكانی كۆنگرەی پێنجی حیزبەكەیان رایگەیاندووە "سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشوو دەكەم كە پێكەوە قۆناغێكی سەخت و راگوزەرمان تێپەڕاند، لە ئەمڕۆ بە دواوە یەكێتی دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە چەندین ساڵە هەموو یەكێتییەكان و كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن". 

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە شایستەی ئەو رووبارە خوێن و فرمێسكە بێت لەپێناویدا رژاوە. دەبێت ئەو یەكێتییە بێت وەكچۆن هیوا و ئومێدی خەڵكی ستەملێكراوی كوردستان بوو، ببێتەوە بە هیوای و ئومێد و پشت و پەنای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و متمانە بۆ هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە. دەبێت ئەو یەكێتییە بێت سیاسەت و حكومڕانی لە كوردستان و عێراق بخاتەوە سەر راستەڕێی خۆی".



PM:09:05:01/10/2023