یه‌كێتی داوای گۆڕینی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌كات
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئاشكرایكرد: حزبه‌كه‌ی ئاماده‌یه پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ دوو ساڵی یه‌كه‌م بداته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به مه‌رجێك كاندیده‌كه‌یان كه "هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر"ه بگۆڕن به‌كه‌سێكی تر.
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ" له زاری ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی، بڵاویكردووه‌ته‌وه: هه‌وڵ هه‌یه بۆ ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و كۆتایی هێنان به‌و دۆخه‌ی له شاره‌كه‌دا وه ڕازییه به دابه‌شكردنی پۆستی پارێزگار دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌گه‌ڵ گۆڕان و پێشكه‌شكردنی دوو ساڵی یه‌كه‌م به‌و حزبه به‌و مه‌رجه‌ی كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگار كه"هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر"ه بگۆڕدرێت به كه‌سێكی تر.
لای خۆشیه‌وه "هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر"سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی، به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كه ئه‌و ئاگاداری هیچ جۆره ڕێكه‌وتنێكی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی نییه له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌و شێوه، به‌ڵام به‌پێی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دانانی كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پۆستی پارێزگار ڕێگه‌پێدراو نییه و پێویسته له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا بێ.
PM:04:39:23/09/2014