نرخی گەشتی عومرە دابەزی


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەزینی نرخی گەشتی عەمرەی بۆ ٥٥٠ دۆلار راگەیاند.

نەبەز ئیسماعیل، وتبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بە (سپی) راگەیاند، كێبڕكێی كۆمپانیاكانی حەج و عەمرە بووەتە هۆی دابەزینی نرخی عەمرە بە ڕێژەیەكی بەرچاو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەی وەرزی خوێندن و كەمتربوونی گەشتیاران هۆكارێكی ترە كە وایكردوە نرخی گەشتكردن بۆ عەمرە داببەزێت.

هەروەها وتویەتی، وەزارەتەكەیان چاودێرییەكی چڕیان لەسەر كۆمپانیاكانی حەج و عەمرە داناوە بۆ ئەوەی عەمرەكاران بە زیاترین خزمەتگوزاری و باشترین شێوە گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.



PM:03:37:02/10/2023