یەکێتی حکومەتی هەرێم بە ماوە بەسەرچوو ناوزەد دەکات

یەكێتی نیشتمانی كوردستان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەماوەبەسەرچوو دەناسێنێت، لەكاتێكدایە ئەو حیزبە پێكهێنەری سەرەكی حكومەتی هەرێمە.

بەگوێنرەی نووسراوێكی بەشێكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق جگە لە فراكسیۆنی پارتی كە واژۆی هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و چەند سەرۆك فراكسیۆنی دیكەی پێوەیە و تێیدا داوادەكەن، بەغدا راستەوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێـت، حكومەتی هەرێم بەماوە بەسەرچووە دەناسێنن.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆی جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك وەزیری لەم كابینەی حكومەت هەیە و پێكهەری سەرەكییە لەگەڵ پارتی و گۆڕاندا.



PM:11:43:02/10/2023