ئەمرۆ سێشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رەوشی کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئهگهری تاوه باران و بارانی مامناوهند له چهند ناوچهیهك ههیه و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنە و گەیاندا هاتووە" ئەمرۆ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بروسکە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک".
ئاماژە بەوەش دەکات، خێرای با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و ئاراستەکەی دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی (١-٢) پلە بەرزدەبنەوە و جیا لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە یەک پلە نزم دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەی چوارشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکەی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیاجیاکان و ئەگەری بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها خێرای با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرما ١ -٢ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە:
- هەولێر: ٢٩ پلەی سیلیزی
- سلێمانی: ٢٦ پلەی سیلیزی
- دهۆک : ٢٥ پلەی سیلیزی
- کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی
- زاخۆ : ٢٦ پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
- سۆران: ٢٦ پلەی سیلیزی
- گەرمیان: ٣٤ پلەی سیلیزی