بەهۆی ئاگرەکەی حەمدانییەوە هەشت کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە هەشت كەسی دیكە لە بریندارەكانی ڕووداوەكەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا و بەمەش ژمارەی قوربانیان بەرزبووەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای موسڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هەشت كەسی دیكە لە بریندارەكانی ڕووداوەكەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١١٣". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ٤١ کەسیان نەناسراوەتە، زیاتر ٨٢ كەسی دیكەش برینداربوون.

ڕۆژی ٢٦ی مانگی ڕابردوو ئەم مانگە لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیرییدا لە ناو هۆڵی (ئیبن هەیسەم)، لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای موسڵ، ئاگرێكی گەورە كەوتەوە، بە هۆیەوە ١١٣ كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٢ كەسی دیكەش برینداربوون.

هەروەها  دوای رووداوەکەش خاوەنی ھۆڵەکە و ١٤ کەسی دیکە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکران.


PM:01:17:03/10/2023