روحانی بۆ ئەسەد: بۆ قبوڵتان کرد سوریا بۆردومان بکەن

سەرۆکی ئێران حەسەن روحانی رەخنە لە هەڵوێستی حکومەتی سوریا دەگرێت کە قبووڵی کرد وڵاتەکەی بۆردومان بکات.

لەگەڵ ئەم، ڵیدوانەی روحانی، ئاژانسی سوریا بڵاویکردەوە کە بەشار ئەسەد پاڵپشتی هەر هەوڵێک دەکات کە دەدرێت دژی تیرۆر، هاوکات تەلەفزیۆنی سوری بڵاویکردەوە کە پێشوازی لە نوێنەرێکی حکومەتی عێراق کردووە.( ئاماژەیە کە ئەم سەردانە پەیوەندی بە پەرەسەندنی لێدانی داعشەوە هەیە). 

تەلەفزیۆنی سوری بڵاویکردەوە " نێردراوی حکومەتی عێراق بەشار ئەسەدی ئاگادار کردۆتەوە لەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ نەهێشتنی تیرۆر).
لە شەوی رابردوەوە ٢٢ ی ئەیلول فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و پێنج ولآتی عرەبی بەسەختی بەنکەکانی داعش و بەرەی نەسرەو گرووپە ىجوکەکانی سەر بەوان بۆردومان دەکەن.




PM:05:55:23/09/2014