وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستن گه‌ل رێدار خه‌لیل رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ پاش بۆردو‌مانی فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانیان، داعش له‌نزیکی ناوچه کوردیه‌کان و به‌کوبانیشه‌وه جاریکی تر کۆبوونه‌ته‌وه.
رێدار خه‌لیل به ئاژانسی رۆیته‌ری راگه‌یاند" هه‌ڵهاتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی داعش له‌نزیک ناوچه کوردییه‌کان، ده‌بێته مایه‌ی دورستکردنی فشاری سه‌ربازی زیاتر له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ڤانانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی کوبانی".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌په‌گه داوا ده‌کات که فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌و ناوچانه بۆردومان بکات که‌بوونه‌ته کۆبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش نزیک شاری کوبانی.
روانگه‌ی مافی مرۆڤ که سه‌نته‌رێکه چاودێری شه‌ڕی سوریا ده‌کات رایگه‌یاند: زیاتر له 20 چه‌کداری داعش کوژراون له‌و 50 ئامانجه‌ی که فرۆکه‌کان له رقه‌و دێرزورو کردبویانه ئامانج.
هه‌روه‌ها روانگه‌که ده‌ڵێت" بۆردو‌مانی فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی بۆسه‌ر بنکه‌کانی به‌ره‌ی نه‌سره له حه‌له‌ب و ئه‌دلب به‌رزبۆۆته‌وه بۆ 50 کوژراو".