پارتی دوای چوار ڕۆژ لە کۆتای هاتنی گۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی بافل تاڵەبانی دەکات ودەڵێت:"پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوادارین ئاكام و بڕیارەكانی كۆنگرەكەتان خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: "بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆك و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی، پیرۆزباییتان لێ دەكەین".
لە رۆژی ٢٧ی مانگی ٩ ی ئەمساڵ کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەستیپێکرد و ماوەی چوار رۆژی خایاند، بە کۆ دەنگی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی ی.ن.ک هەڵبژێردرا.
دەقی پەیامەكە:
بۆ/ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆك و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی، پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوادارین ئاكام و بڕیارەكانی كۆنگرەكەتان خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوە و نیشتیمان.
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان