بەڵگە..هۆکاری ئامادە نەبوونی ئاواتی شێخ جەناب لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەبێت

بڕیار بوو ئەمڕۆ پێج شەممە ٥ ی تشرینی یەکەم هەریەک لە وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی و، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئامادەبن بۆ وەڵامدانەی ئەندامانی لیژنەکە، بەڵام وەزیری دارایی هەرێم تا دوو هەفتەی تر ئامادە نابێت بەهۆی سەرقاڵییەوە بە کارەکانی وەزارەتەوە. 

 لە نوسراوێکی وەزیری داراییی هەرێم دا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە  هاتووە "ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتە و هەفتەی داهاتووش ناتوانێت ئامادەبێت لە لیژنەی دارایی، چونکە لە وەزارەتەکەی دا سەرپەرشتی ئامادەکردنی داواکارییەکان دەکات بۆ دەستکردن بە وردبینی ژمارە و بڕی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و ئەوانەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان".

هەروەها هاتووە " ئەم سەرقاڵیەی وەزیر پەیوەندی بە داواکاری دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵییەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستانەوە هەیە کە بۆ ئامادەکردنی ئەو دۆسیەیانەی مووچەخۆرانی هەرێمە بۆ وردبینی کردن." 
 لە کاتی سازدانی کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی ئەم تەوەرانە دەبێت:
 
-  داهاتە نانەوتییەکان و دەروازە نافەرمییەکان.
- ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە لە بەرهەمی کوردستان وەرناگیرێت.
 - رێگرییەکانی جێبەجێنەکردنی مادەکانی ١٢.١٣ـی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ تایبەت بەم بابەتانە:
 
-  ناردنی سەرجەم بڕی ئەو داهات و خەرجییانەی هەن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
 
دۆکۆمێنیت..




AM:10:33:05/10/2023